رێگای ناوچە گەشتیارییەكانی هەرێم وێرانن

پۆلەتیك پریس: محەمەد باڵەك
خواستێكی زۆر لەسەر سەردانی ناوچە گەشتیارییەكانی هەرێمی كوردستان هەیە، بەڵام ئەوەی بووەتە جێگەی نیگەرانی گەشتیاران خراپی ئەو رێگایانەیە دەچێت بۆ ناوچە گەشتیارییەكان.

یەكێك لەو ناوچانەی هەرێمی كوردستان، كە خۆشەو پلەكانی گەرما لەوەرزی هاوین تێدا نزمە ناوچەی باڵەكایەتییە، لەقەزای سۆران، كە چەندین شوێنی گەشتیاری تێدایە، ئەمەش وایكردووە خواستێكی زۆری گەشتیاری لەسەر بێت، بەڵام گەشتیاران گلەیی لە خراپی رێگاوبانەكان و گرانی نرخی هەندێك خواردن‌و شوێنی مانەوە دەكەن .

 

باڵەكایەتی شوێنێكی خۆشی گەشتیارییە بە تایبەت لە وەرزی هاوین و بەهار

 

هاوبیر یاسین گەشتیارێكە لەشاری هەولێر ڕووی لەو سنوورە كردووە، ئەو بۆ پۆلەتیك پرێس وتی: لەگەڵ خێزانەكەم لەشاری هەولێر هاتووینەتە ئێرە لە بەرزی پلەكانی گەرما و جەنجاڵی ناو شار، باڵەكایەتی شوێنێكی خۆشی گەشتیارییە بە تایبەت لە وەرزی هاوین و بەهار بە هۆی فێنكی ئاو و هەواكەی و سازگاری ئاوەكەی، بەڵام زۆر گرفت لە بەردەم شوێنە گەشتیارییەكان هەیە، لەو گرفتانەش ڕێگای زۆر لە شوێنە گەشتیارەكان باش نییە بۆ هەندێك شوێن ناتوانین ئۆتۆمبیلەكانمان بەرین.

ئەو گەشتیارە وتیشی: رێگاكانی ئەم شوێنانە وەك پێویست چاك نەكراون، لەگەڵ ئەمەش نەبونوی شوێنی زبڵ فڕێدان و نەگەیشتنی شارەوانی بە شوێنە گەشتیارییەكان و چاكنەكردنی زۆربەی شوێنە گەشتیارییەكان.

ئەو گەشتیارە باسی لەوەش كرد، سەرەڕای ئەو كێشانەش هەندێك شوێن نرخەكانیان گرانە، پێویستە چاودێری بخرێتە سەر ئەو شوێنانەو نرخیان بۆ دیاری بكرێت.

حكومەتی هەرێمی كوردستان ماوەی چەند ساڵێكە باس لەوە دەكات، كە گرنگی بەكەرتی گەشتیاری دەدات، بەڵام تائێستا پلانێكی تۆكمەی لەو بارەوە رانەگەیاندووەو زۆربەی ناوچە گەشتیارییەكانیش كێشەی هاتووچۆو چەند كێشەیەكی تریشیان هەیە.

لەو بارەوە پۆڵەتیك پرێس پەیوەندی كرد، بە نادر رۆستی وتەبێژی دەستەی گەشتیاری هەرێم‌و وتی: ساڵانێكە پلانمان بۆ پێشخشتنی كەرتی گەشتیاری هەیە، بەڵام بەهۆی قەیرانی دارایی نەتوانراوە، هەنگاوی باش بنرێت‌و ئەو ناوچانە پێشبخرێن.

نادر رستی وتیشی: ئەو پلانانە وەك چەند پرۆژەیەك دراوەتە ئەنجوومەنی وەزیران‌و كاریش لەسەر هەندێك پرۆژە كراوەو بڕیارە كار لەسەر هەندێك پرۆژەی تر بكرێت، بەتایبەتی ئەگەر دۆخی دارایی باشتر بكرێت.

 

ئەو پلانانە وەك چەند پرۆژەیەك دراوەتە ئەنجوومەنی وەزیران‌و كاریش لەسەر هەندێك پرۆژە كراوە

 

یاسین حاجی گەشتیارێكی تری دانیشتووی شاری هەولێرەو داوا دەكات حكومەتی هەرێم گرنگی زیاتر بەناوچە گەشتیارییەكان بەتایبەتی ناوچە گەشتیارییەكانی باڵەكایەتی بدات.

یاسین بۆ گەشت و سەیران رووی لە كوێستانەكانی پڕژێ كردبوو بۆ پۆلەتیك پرێس وتیشی: زۆر شوێنی گەشتیاری گەراوم هیچ شوێنێكم نەبینیوە وەك دەڤەری باڵەكایەتی خۆش بێت، بەڵام كێشەی خراپی رێگاوبان تەگەرێكی گەوریە لەبەردەم گەشتیاراندا دەخوازم حكومەت و كەرتی گەشتوگوزار زیاتر گرینگی و بایەخ بەم جۆرە شوێنانە بدەن‌و رێگاوبانەكانی هەموو وێرانن پێویستیان باچاككردنەو داواكارین ئەم رێگایانە نۆژەن بكرێنەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا