بەتەقەی پاسەوانەكانی لقی پارتی لەچەمچەماڵ كەسێك شەهید بوو

پۆڵەتیك پرێس:
بەهۆی تەقەكردنی پاسەوانەكانی لقی پارتی لەچەمچەماڵ كەسێك خۆپیشاندەرێك شەهیدبووەو سێ‌ خۆپیشاندەری تر برینداربوون.

بەپێی سەرچاوەیەكی ئاگادار، سەرەتای خۆپیشاندانەكەی چەمچەماڵ، لەسەر رێگەی سەرەكی سلێمانی دەستیپێكردووەو دواتر خۆپیشاندەران چوونەتە ناو شارەوە.

هەر بەپێی سەرچاوەكە، دواتر خۆپیشاندەران چوونەتە بەردەم لقی پارتی دیموكرات لەچەمچەماڵ‌و دواتر لەلایەن پاسەوانەكانی لقەكەوە تەقە كراوەو بەو هۆیەوە كەسێك شەهید بووەو سێ‌ كەسی تریش برینداربوون.

ئەمە لەكاتێكدایە، جگە لەچەمچەماڵ لەچەند شارو شارۆچەیەكی تر خۆپیشاندان ئەنجامدراوەو بەو هۆیەشەوە گرژی دروست بووەو گرژییەكانیش بەردەوامی هەیە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا