توركیا بەپرۆژەی “توركیایەكی گەورەتر” هەرێمی كوردستان داگیر دەكات

پۆڵەتیك پرێس:
مێتن كۆلۆنك، ئەندامی پەرلەمانی توركیا لەفراكسیۆنی پارتی دادوگەشەپێدانی حوكمڕانی توركیا (ئاكەپە) داوای جێبەجێكردنی پرۆژەی “توركیایەكی گەورەتر” دەكات، كە بەپێی پرۆژەكە ئەو وڵاتە هەرێمی كوردستان داگیردەكات.

“توركیایەكی گەورەتر” ناوچەكانی باكووری یۆنان و دوورگەكانی ئیجەی ڕۆژهەڵات و نیوەی بولگاریا و قوبرس‌و ئەرمەنستان بە گشتی و ناوچە بەرفراوانەكانی جۆرجیا و عێراق و سوریا لەخۆ دەگرێت، كە ئەوەش مشتومڕی زۆری دروست كردووە، بەتایبەتی لەناو تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان.

بەگوێرەی ماڵپەڕی “تایمزی یۆنانی” مێتن كۆلۆنك لەتویتەری خۆی ئەو نەخشەیەی بڵاوكردووەتەوە، كە لەپرۆژەیەكدا خراوەتەڕوو، كە زنجیرەیەك تویتیش باسی پرۆژەكەی كردووە.

بەقسەی ئەو سەركەوتنی سەلجوك بەسەر ئیمپراتۆرییەتی بیزەنتی لە ساڵی 1071 دا، ڕێگەی داوە بەتوركەكانی ئاسیا بۆ یەكەم جار لە مێژوودا بچنە ناو ئەناتۆلیاوەو ئەو ناوچانەش ئێستا ئەو وڵاتانە دەگرێتەوە، كە لەنەخشەكەدا باسكراوە.

هەروەها مێتن كۆلۆنك دانی بەوەدا ناوە، كە ئێستا توركیا ئامانجی داگیركردنی سوریا و چەند ناوچەیەكی تری هەیە، كە ئەو ناوچانە تا باكووری ئەفریقا درێژ دەبێتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا