پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
نووسینگەی رۆژنامەوانیی بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆكی یەكێتی رایگەیاند، بە بڕیاری بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، وێنەكانی بافڵ تاڵەبانی و لاهور شێخ جەنگی لادەبرێن، تەنها وێنەی سەرۆك مام جەلال دادەنرێت.
لە راگەیەنراوێكی نووسینگەی رۆژنامەوانیی بافڵ تاڵەبانی هاتووە، بە بڕیاری بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، وێنەكانی بافڵ تاڵەبانی و لاهور شێخ جەنگی لەسەرجەم مەڵبەند و مەكتەب و ئۆرگان و دامەزراوەكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و شوێنە گشتییەكان لادەبرێن.
لە بەشێكی دیكەی راگەیەندراوەكەدا هاتووە، تەنها وێنەی سەرۆك مام جەلال دادەنرێت و لەمڕۆوە ئەو بڕیارە دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە.