هەپەگە: سوپای تورکیا گازی کیمیایی بەکار دەهێنێت

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل(هەپەگە) لەسەر چالاكی هێزەكانیان وهێرشەکانی توركیا و هەروەها بەکارهێنانی گازی ژەهراویی لەلایەن سوپای توركیاوە ڕاگەیەنداروێکی بڵاوکردەوە.

هەپەگە لە ڕاگەیەندراوەکەیدا ئاماژە بەوەدەکات، کە لە گردی زەندورای هەرێمی مەتینا، شەڕ بەرامبەر هێرشەکانی دەوڵەتی توركیا بەردەوامەو هێزەكانیان سەركەوتن تۆماردەكەن و بەرپەرچی سوپای توركیا دەدەنەوە.

هاوكات هەپەگە لەراگەیەندراوەكەیدا ئەوەش دەخاتەڕوو ، سوپای داگیرکەری تورکیا، لەدژی گەریلاکانی ئازادیی کوردستان گازی کیمیایی بەکاردێنێت و سەربازانی سوپای توركیاش لە شوێنێ کۆبوونەوەکانیاندا جل و دەمامکی تایبەت بە گازی کیمیاوی بەکار دەهێنن.

هەپەگە، لەراگەیەندراوەكەیدا دەشڵێت، لەكاتێكدا سوپای توركیا لەژی هێزەكانیان تاوانی شەڕ ئەنجام دەدات و خاكی هەرێم داگیر دەكات لەهەمان كاتدا گازی کیمیایی بەکار دەهێنێت و بە ئەنقەست شوێنی نیشتەجێبوونی هاوڵاتیانی مەدەنی بۆردومان دەكات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا