دوای 10 ساڵ سەركردەكانی كورد و شیعە و سوننە لە ماڵی مام كۆبوونەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بە میوانداری بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتی نیشتمانی كوردستان كۆبوونەوەی هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت لە ماڵی مام لە بەغداد دەستیپێكردو گفتوگۆ لەبارەی پێشهاتە ئەمنییەكان و تەواوكردنی بەرنامەی حكومەتی نوێ دەكرێت.

بافڵ جەلال تاڵەبانی لە ماڵی مام لە بەغداد پێشوازیكرد لە نوری مالكی سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا، هادی عامری، سەرۆكی هاوپەیمانی فەتح، عەمار حەكیم سەرۆكی رەوتی حیكمەی نیشتمانی، رەیان كلدانی ئەمینداری گشتی بزوتنەوەی بابلیون، موسەنا سامەرائی سەرۆكی هاوپەیمانی عەزم، محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، فوئاد حسین وەزیری دەرەوەی عێراق، خەمیس خەنجەر سەرۆكی هاوپەیمانی تەقەدوم، محەمەد تەمیم وەزیری پلاندانان، فالح فەیاز سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی و محسن مەندەلاوی جێگری دووەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیران .

بە پێی زانیارییەكان سەركردەكانی هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت لە كۆبوونەوەكەدا گفتوگۆ لەبارەی تەواوكردنی بەرنامەی حكومەتی نوێ، پڕكردنەوەی پۆستە وزارییەكان ،یاسای هەڵبژاردن ، لیژنەكانی ئەنجومەنی نوێنەران دەكەن. هەروەها مەترسییە ئەمنییەكانی پەیوەست بە سنوری توركیا و ئێران یەكێكی تر دەبێت لە تەوەرەكانی كۆبوونەوەكە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا