پەرلەمان: چەکی نایاسایی هەڵبژاردنی پێشوەختە دوادەخات

پۆڵەتیک پرێس

کاتع روکابی، ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگری پەرلەمان رایگەیاند، کۆنتڕۆڵنەکردنی دۆسیەی چەکی نایاسایی بەشێوەیەکی نەرێنی کاریگەری لەسەر وادەی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق دادەنێت.

ئەو ئەندامەی لیژنەکە ئاماژەی بەوەکرد، هێزە سیاسییەکان ترسیان هەیە لەوەی حکومەت نەتوانێت دۆسیەی چەکی نایاسایی کۆنتڕۆڵ بکات، تا هەڵبژاردنێکی ئازاد و بێساختەکاری بەڕێوەبچێت و دووبارە وادەی بەڕێوەچوونی دوانەخرێت.

وتیشی، حکومەت و کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان و هێزە سیاسییەکان سوورن لەسەر ئەوەی هەڵبژاردنی پێشوەختە لەوادەی خۆیدا لە 10ی تشرینی یەکەمی داهاتوو بەڕێوەبچێت و کۆبوونەوەی چڕ لەنێوان لایەنە سیاسییەکان و سەرۆکی حکومەتدا هەیە لەسەر ئەم دۆسیەیە، بەڵام ئەگەر حکومەت نەتوانێت میکانیزمی هەماهەنگی لەگەڵ تاکەکانی کۆمەڵ و پێکهاتە و لایەنەکان کە چەکیان بەدەستە دروستبکات، ئەوا دۆخەکە کۆنتڕۆڵ ناکرێت.

ئەوەش لەکاتێکدایە رۆژی شەممە هاشم مەشهەدانی، کاندیدی هاوپەیمانی عەزم لەباکوری بەغدا لەلایەن چەکدارانی نەناسراوەوە کۆتایی بەژیانی هێنرا.

 

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک