ئەمینداری گشتی یەكگرتوو بۆ سەرۆكی هەرێم: لەوە زیاتر هاوڵاتیان بێ هیوا مەكەن

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە سەڵاحەدین محەمەد بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان لە بارەگای نوسینگەکەی خۆی پێشوازی لە شاندی باڵای پارتی بە سەرۆکایەتی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان کرد.

لە سەردانەکەیاندا شاندەکەی پارتی کە پێکهاتبوون لە نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێم، شێخ جەعفەر شێخ مستەفا و مستەفای سەیدقادر جێگرانی سەرۆکی هەرێم بۆ بارەگای نوسینگەی ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامی گفتوگۆیان دەربارەی دۆخی سیاسی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە کرد.

لەلایەن خۆیەوە سەلاحەدین محەمەد بەهائەدین ئاماژەی بەوەدا كە هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان و نەوەكانی داهاتوو چیتر بەرگەی ئەو دۆخە شڵەژاوە ناگرن، نائومێدی هاوڵاتیان و گۆڕنكارییەكانی عێراق و ناوچەكەش ئەوە دەخوازێت كە بەرپرسان بیر لە داهاتووی هەرێم بكەنەوە و بەیەكڕیزی ڕوبەڕوی گرفت و تەحەدیەكان ببنەوە، چونكە چ لەڕوی ناوخۆیی و چ لە ڕوی نێودەوڵەتیەوە هەرێم لەمەترسیدایە و هۆكاری سەرەكیش ململانێ و بێباكی هێزەكانی دەسەڵاتە.

هەر لەو دیدارەدا سەرۆكی هەرێمی كوردستان ئاماژەی بەوەدا كە بەمەبەستی ڕەواندنەوەی گرژیەكان و دروستكردنی هاوهەڵوێستی نێوان لایەنە سیاسیەكان سەردانی سلێمانی كردووە و داواشی لە سەڵاحەدین بەهادین و سەركردایەتی یەكگرتووی ئیسلامی  كرد كە وەك هەمیشە ڕۆڵی خۆیان لە  پرۆسەی ئاشتەوایی و چاكسازیدا بگێڕن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا