راوێژکاری دارایی کازمی پێشبینی زیادبوونی سەرچاوە نانەوتییەکان دەکات

پۆڵەتیک پرێس

راوێژکاری دارایی سەرۆک وەزیرانی عێراق پێشیبینی دەکات سەرچاوە نانەوتییەکان زیادببن بەجۆرێک کە ٪٢٥ی بودجەی ساڵی داهاتوو پێکبهێنن.

مەزهەر محەمەد ساڵح راوێژکاری دارایی سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، پابەندبوون بە دانیشتنی یەکەمی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی لایەنە ناپەیوەندیدارەکان بە وەزارەت دەبێتەهۆی لاوازکردنی بازرگانی هەناردەکردن لە دەروازە سنورییەکان.

وتیشی: سەرچاوە نانەوتییەکان هێشتا هەر ٪٦ بۆ ٪٧ی بودجەی گشتی پێکدەهێنن، بەڵام ئەم هەنگاوە حکومییە رێژەی سەرچاوەی نانەوتی بەرزدەکاتەوە بەجۆرێک ٪٢٥ی بودجەی ساڵی داهاتوو پێکدەهێنێت.

ئەوەش لەکاتێکدایە، عێراق هەتا ئەم ساڵانەی دوایی بەشێوەیەکی سەرەکی پشتی بە سەرچاوە نەوتییەکان بەستووە بۆ بەدەستهێنانی داهات و پێکهێنانی بودجەی وڵات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا