عێراق بە پلانێکی نوێ رووبەڕووی هێرشەکان دەبێتەوە

پۆڵەتیک پرێس

لەدوای هێرشەکەی چەند رۆژی رابردوو بۆسەر ناوچەی سەوز و باڵیۆزخانەی ئەمریکا، ژمارەیەک هێزی ئەمنی و پۆلیس و دەزگا ئەمنییە نیشتیمانییەکان لە بەغدا بڵاوەیان پێکرا.

میدیاکانی عێراق رایانگەیاند، هێزە ئەمنییەکانی وڵاتەکە بە بەشداری سوپا و هێزەکانی پۆلیس و دەزگای ئەمنی نیشتیمانی پلانی بڵاوەپێکردنی هێزەکانیان لە کۆمەڵێک ناوچەی بەغدا جێبەجێ کرد، بەمەبەستی رێگریکردن لە هەر هێرشێکی موشەکی لە ناوچەی سەوز و دەوروبەری باڵیۆزخانەی ئەمریکا.

بەپێی قسەی بەرپرسێکی باڵای عێراق، ئەم پلانە نوێیەی بڵاوەپێکردنی هێزە ئەمنییەکان، لەو ناوچانە جێبەجێکراوە کە لە ماوەی رابردوودا، موشەکیان ئاراستە کراوە لەوانەش ناوچەی سەوز.

وتیشی: چەند خاڵێکی پشکنینی نوێ دانراون، دەمەو ئێوارانیش رێکارە ئەمنییەکان چڕتر دەبنەوە، هاوکات، ژمارە تەلەفۆنی تایبەت دراوەتە هاوڵاتیان لە کاتی بوونی هەر جموجوڵێک لە نزیک ماڵەکانیان راستەوخۆ پەیوەندی بە نزیکترن بنکەوە بکەن.

شەوی دووشەممە ٢١ی کانوونی یەکەم، مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، ژمارەیەک گومانلێکراویان دەستگیرکردووە و ئیدانەی ئەو هێرشانەی کرد کە دیبلۆماتکار و بەرپرسانی بیانی وڵاتەکە دەکەنە ئامانج.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا