پۆڵه‌تیك پرێس:
كیفاح مه‌حمود، ڕاوێژكاری ڕاگه‌یاندنی مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نێت، پارتی پاڵپشتی له‌سه‌رۆك وه‌زیرانی ئێستای عێراق ده‌كات.
كیفاح مه‌حمود به ڕۆژنامه‌ی شه‌رقولئه‌وسه‌تی ڕاگه‌یاندووه، بارزانی و پارتی له پاڵپشتیكاره به‌رده‌وامه‌كانی مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقه و به‌وشێوه‌یه‌ش به‌رده‌وام ده‌بێت.
ده‌شڵێت، ئه‌گه‌ر مسته‌فا كازمی خۆی بۆ ویلایه‌تێكی دیكه‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق كاندید بكات، ئه‌وا پارتی و مه‌سعود بارزانی پاڵپشتی ده‌كه‌ن.
له‌باره‌ی ئه‌گه‌ری دروستكردنی هاوپه‌یمانێتی له‌نێوان مسته‌فا كازمی و پارتی بۆ هه‌ڵبژاردنی داهاتووی په‌رله‌مانی عێراق، ئه‌و ڕاوێژكاره‌ی بارزانی پێیوایه هێشتا زووه قسه له‌باره‌ی دروستكردنی هاوپه‌یمانێتییه‌كی له‌وشێوه‌یه بكرێت.