نێچیرڤان بارزانی سەردانی قەتەر دەكات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

پاشنیوەڕۆی رۆژی شەممە16_10_2021 نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، بە سەردانێكی فەرمی بەرەو دەوحەی پایتەختی قەتەر بەڕێكەوت.

سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوە كردووە، لە سەردانەكەیدا نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ شێخ تەمیم بن حەمەد ئالسانی، میری قەتەر و ژمارەیەك لە بەرپرسانی دیكەی قەتەری كۆدەبێتەوە.

بەپێی راگەیەندراوی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان، لە كۆبوونەوەكاندا برەودان بە پەیوەندییەكانی هەرێمی كوردستان و عێراق لەگەڵ قەتەر، دۆخی عێراق و ناوچەكە بەگشتی و چەند پرسێكی جێی بایەخی هاوبەش لەگەڵ بەرپرسانی قەتەر تاوتوێ دەكرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا