ژمارەیەك دادوەر و ئەندامی داواكاری گشتی سوێندی یاساییان خوارد

پۆڵەتیك پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

47 دادوەر و 12 ئەندامی داواكاری گشتیی لە بەردەم سەرۆكی ئەنجوومەنی دادوەری هەرێمی كوردستان سوێندی یاساییان خوارد.

وەزارەتی دادی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوە كرد، دادوەر و داواكارانی گشتی، لە بەردەم دادوەر عەبدولجەبار عەزیز حەسەن، سەرۆكی ئەنجوومەنی دادوەری هەرێمی كوردستان سوێندی یاساییان خوارد.

وەزارەتی داد ئاماژەی بەوەكردووە، لە رێوڕەسمەكەدا جێگرانی سەرۆكی ئەنجوومەنی دادوەری، ئەندامانی دادگای پێداچوونەوە، سەرۆكی دادگاكانی تێهەڵچوونەوەی هەولێر، سلێمانی، دهۆك و كەركووك- گەرمیان، سەرۆكی داواكاری گشتی، بریكاری وەزارەتی داد و بەڕێوەبەری پەیمانگەی دادوەری ئامادەبوون.

ئەنجوومەنی دادوەریی هەرێمی كوردستان ئاماژەی بەوەكردووە، لەنێو دادوەر و ئەندامانی داواكاری گشتی، 29 ئافرەت هەن كە 19یان وەك دادوەر و 10ی دیكەشیان وەك ئەندامی داواكاری گشتی لە دادگاكانی تێهەڵچوونەوەی پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان دەستبەكار دەبن.

دابەشكردنی ئەندامانی داواكاری گشتیش كە ژمارەیان 12 ئەندامی داواكاری گشتییە، لە ‌رێگەی سەرۆكایەتیی داواكاری گشتیی هەرێمی كوردستان‌ دەبێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا