پۆڵه‌تیك پرێس:
بڕیارە ئەمڕۆ سێشەممە مامۆستایانی ناڕازی سلێمانی وادەی خۆپیشاندان دژی دواكەوتنی موچەكانیان ئاشكرابكەن.
سەرچاوەیەك لە ئەنجومەنی ناڕازای مامۆستایان بۆ پۆڵەتیك-پرێس وتی:”ئەمڕۆ كاتژمێر 4ـی پاشنیوەڕۆ وادەی خۆپیشاندان له‌كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕادەگەیەنێرێت”.
وتیشی، “ئەو كۆنگرە رۆژنامەوانیە تەنها تایبەت نییە بە ئەنجومەنی فشار یاخود مامۆستایانی نارازی یان مامۆستایانی سەربەخۆ، بەڵكو گروپێكی تر دروست دەبێت، بۆ دەنگی شەقام و كۆكردنه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان”.
سه‌رچاوه‌كه‌ی پۆڵه‌تیك باسی له‌وه‌شكرد، ” ئامانجی دروستبونی ئەم گروپە پەیوەستە بە فەرمانبەران و خەڵكی ئاسایی بۆ ئەوەی ببێتە فشار بۆ حكومەتی هەرێم، بۆئه‌وه‌ی حكومه‌ت چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی موچه به‌هه‌ند وه‌ربگرێت و بزانێت له‌شه‌قامه‌وه فشار ده‌كرێت”.