پۆله‌تیك پرێس:
بریكارى پێشووترى وه‌زاره‌تى دارایى عێراق ده‌ڵێت:”سۆمۆش ناتوانێت كێشه‌ى پشكى كورد له یاساى قه‌رز چاره‌سه‌ربكات” ره‌خنه‌ش له وه‌زیره كورده‌كان ده‌گرێت به‌وه‌ى “شاره‌زاییى داراییان” نه‌بووه، ئه‌گینا نه‌ده‌بوو پرۆژه یاساى پڕكردنه‌وه‌ى كورتهێنانى دارایى به‌و شێوه‌یه بنێردرێت بۆ په‌رله‌مان.
فازیل نه‌بى، بریكارى پێشووترى وه‌زاره‌تى دارایى عێراق بۆ پۆڵه‌تیك پرێس وتى: “هه‌ر له سه‌ره‌تاوه ناردنى پرۆژه یاساى پڕكردنه‌وه‌ى كورتهێنانى دارایى به‌و شێوه‌یه له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه بۆ په‌رله‌مان هه‌ڵه‌بوو، چونكه ئه‌وه پرۆژه یاسایه‌ك بوو تایبه‌ت به پڕكردنه‌وه‌ى كورتهێنانى دارایی، نه‌ك پرۆژه یاساى بودجه”.
فازیل نه‌بى وتیشى: “ئه‌گه‌ر وه‌زیره‌كانى ئێمه له حكومه‌تى ناوه‌ند شاره‌زایی داراییان هه‌بووایه‌ت نه‌یانده‌هێشت ئه‌و پرۆژه یاسا به‌و شێوه‌یه بڕوات بۆ په‌رله‌مان، به‌ڵام به‌داخه‌وه وه‌زیره‌كانمان ئه‌و شاره‌زاییه داراییه‌یان نه‌بوو”.
بریكارى پێشووترى وه‌زاره‌تى دارایى عێراق ئه‌وه‌شى خسته ڕوو، كاتێك پرۆژه یاساكه گه‌شته په‌رله‌مان عه‌ره‌به‌كان بڕیاریاندابوو رێگه له‌و 320 ملیار دیناره بگرن كه حكومه‌ت ده‌ینێرێت بۆ هه‌رێم، هه‌ربۆیه ئه‌وه‌ى له‌په‌رله‌مان روویدا به‌رنامه بۆ داڕێژراوبوو دیاربوو ده‌یانه‌وێت چیبكه‌ن به‌رامبه‌ر به كورد”.
فازیل نه‌بى باسى له‌وه‌كرد، ئه‌گه‌ر هاتوو سه‌رۆك كۆمار یاساكه دوابخات و په‌سه‌ندى نه‌كات ماوه‌ى 15 رۆژ ئه‌و یاسایه به هه‌ڵواسراوى ده‌مێنێته‌وه، له‌و ماوه‌یه‌دا، حكومه‌تى هه‌رێم ده‌توانێت جوڵه‌یه‌ك رێكبخات بۆئه‌وه‌ى یاساكه بگه‌ڕێته‌وه بۆ په‌رله‌مان و هه‌مواربكرێته‌وه.
له‌باره‌ی ئه‌و قسانه‌ی ده‌گوترێت كورد ده‌توانێت له‌ڕێگه‌ی كۆمپانیای نیشتمانی نه‌وتی عێراقه‌وه (سۆمۆ) كێشه‌كه به‌سودی خۆی چاره‌سه‌ر بكات، فازڵ نه‌بی وتی “ئه‌وه‌ى باسى سۆمۆ ده‌كرێت، زۆر زه‌حمه‌ته و كێشه‌ى تێدایه، داهاتى نه‌وت چه‌نده و چه‌ندى راده‌ست ده‌كه‌یت و چۆن راده‌ست ده‌كرێت ئه‌مه گرفتى زۆرى ده‌بێت”.