وەزیری بەرگری فەرەنسا لە بەغدایەو سەردانی هەولێریش دەکات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وه‌زیری به‌رگری عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، سه‌ركه‌وتنی هێزه‌ چه‌كداره‌كانی عێراق به‌سه‌ر تیرۆر، سه‌قامگیری ناوچه‌كه‌ی به‌هێزتر كرد.

سابت ئه‌لعه‌باسی وه‌زیری به‌رگری عێراق له‌ تویتێكدا نووسیوویه‌تی: له‌ باڵه‌خانه‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگری، پێشوازیم له‌ وه‌زیری به‌گری فه‌ره‌نسا سباستیان لۆكوڕنۆ كرد و گفتوگۆمان له‌باره‌ی ئاسایشی ناوچه‌یی و هه‌ماهه‌نگییه‌ هاوبه‌شه‌كانی نێوان فه‌ره‌نسا و عێراق كرد.

وه‌زیری به‌رگری عێراق هه‌روه‌ها نووسیوویه‌تی: له‌گه‌ڵ وه‌زیری به‌رگری فه‌ره‌نسا باسمان له‌وه‌ كرد، كه‌ سه‌ركه‌وتنی هێزه‌ چه‌كداره‌كانی عێراق به‌سه‌ر تیرۆر، سه‌قامگیری ناوچه‌كه‌ی به‌هێزتركرد، جه‌ختمان له پاراستنی ئه‌و ده‌ستكه‌وته‌ مێژووییه‌ كرده‌وه‌.

وەزیری بەرگری فەرەنسا سەربازەکانی هێزی وڵاتەکەی، کە وەک بەشێک لە ئۆپەراسیۆنەکانی ناتۆ لە هەرێمی کوردستان و عێراقدا جێگیرکراون بەسەردەکاتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا