سەرۆكوەزیرانی عێراق پەیامێكی بڵاوكردەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

مستەفا كازمی سەرۆكوەزیرانی عێراق پەیامێكی بڵاوكردەوە و سوپاسی خەڵكی عێراقی كرد بەبۆنەی بەڕێوەچوون و كۆتایی هاتنی پرۆسەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق.

لە تویتێكدا، مستەفا كازمی، سەرۆكوەزیرانی عێراق، رایگەیاند، سوپاس بۆ خوا، ئەركەكەمان بەجێهێنا و وەك ئەوەی بەڵێنمان دابوو، هەڵبژاردنێكی پاك و بێگەردمان بەڕێوەبرد و سەرجەم تواناكانمان بەردەست كرد، بۆ سەرخستنی پرۆسەكە.

كازمی وتیشی: سوپاس بۆ هەموو دەنگدەران، كاندیدەكان، هێزە سیاسییەكان، چاودێران، كارمەندانی كۆمیسیۆن و هێزە ئەمنییە ئازاكانمان كە ئاسایشیان بۆ دەستەبەركرد و هەروەها سوپاس بۆ نەتەوەیەكگرتووەكان و مەرجەعییەتی سەر ڕاست.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا