پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
سەرۆك كۆمار دكتۆر لەتیف جەمال رەشید ، رۆژی چوارشەممە 11_1_2023، لە كۆشكی بەغدا پێشوازیكرد لە مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان.
لە میانی دیدارەكەدا باس لە پێشهات و دۆخی گشتیی وڵات كرا كە تیایدا بەرنامەی كاری حكومەت و گرنگی پاڵپشتیكردنی تاوتوێكرا بۆ ئەوەی بتوانێت باشترین خزمەتگوزارییە پێویستەكان دابین بكات.
لەو چوارچێوەیەدا مەسەلەی بودجەی گشتی و گرنگی پەلەكردن لە پەسەندكردنی لەلایەن حكومەتی ناوەندی و ئەنجومەنی نوێنەرانەوە گفتوگۆی لەبارەوە كرا .
هەر لەو دیدارەدا، باس لە پشكی هەرێمی كوردستان كرا، هەروەها جەختكرایەوە لەسەر پێویستی ناردنی ئەو بڕە پارانەی كە لە لایەن ئەنجومەنی وەزیران رەزامەندی لەسەر دراوە بۆ ئەوەی حكوومەتی هەرێم بتوانێت مووچەی فەرمانبەران و ئەركەكانی تری خۆی راپەڕێنێت.
سەرۆك كۆمار و سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان كێشە هەڵپەسێردراوەكانی نێوان ناوەند و هەرێم و پێویستی دۆزینەوەی چارەسەری گونجاو بۆیان تاوتوێكرد بەمەبەستی پتەوكردنی پەیوەندی نێوان هەردوولا لە پێناو دەستپێكردنی جێبەجێكردنی پڕۆژەی خزمەتگوزاری و پەرەپێدانی ژێرخانی تەواوی پارێزگاكان لە عێراق.