پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
جووتیار عادل، وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان بەیاننامەیەكی لەسەر رووداوی هێرشەكەی شەوی رابردووی داعش لە سنوری كەركوك بڵاوكردەوە و رایگەیاند: هێزی پێشمەرگەی كوردستان سەلماندویەتی تاكە هێزی متمانە پێكراو و پارێزەری دانیشتوانی ئەم ناوچانەیە و ئەو هێزەیە كە لە هەر جێگایەكدا بێت ڕێكخراوی تیرۆرستی داعش ناتوانێت تێیدا بمێنێتەوە.
ئەوەشخراوەتەڕوو، حكومەتی هەرێمی كوردستان جەخت دەكاتەوە لە گرنگی و پێویستی زیاتری هاوكاری و هەماهەنگی لە نێوان هێزی پێشمەرگەی كوردستان و سوپای عێراقی و هێزەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش.
ئەوەشهاتووە، هێرشە بەردەوامەكانی تیرۆرستانی داعش لەو ناوچانەش دەرخەری ئەو ڕاستییەن كە هێشتا ئەو ڕێكخراوە تیرۆرستییە هەڕەشەیە لەسەر تەواوی عێراق و پێویستە هەموولایەكمان كار بكەین بۆ ڕیشەكێش كردن و كۆتاییهێنان بەو هەڕەشەیە.
شەوی ڕابردوو داعش لە ناوچەی زوڕگەزراو لە سنووری میحوەری كەركووك، هێرشی كردە سەر سەنگەرەكانی هێزی پێشمەرگەی كوردستان و دوو پێشمەرگە بە ناوەكانی خالید حەمید هەیاس و ئاكۆ كەریم قادر شەهید بوون.