ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم تاوتوێی سێ پرس ده‌كات

پۆڵه‌تیك پرێس:
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان كۆده‌بێته‌وه‌ و چه‌ند پرسێكی ئابووریی و ته‌ندروستیی تاوتوێده‌كات.

بڕیاره‌ پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم به‌سه‌رۆكایه‌تی مه‌سرور بارزانی كۆببێته‌وه‌ و تاوتوێی دواین سه‌ردانی شاندی باڵای هه‌رێم به‌سه‌رۆكایه‌تی قوباد تاڵه‌بانی بكرێت، كه‌ دوای 13 ڕۆژ مانه‌وه‌ له‌به‌غدا شه‌وی ڕابردوو گه‌ڕانه‌وه‌ هه‌رێم.

هاوكات له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆدا به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر به‌ دینار تاوتوێده‌كرێت.

پرسی كڕینی ڤاكسینی كۆرۆنا بۆ هاووڵاتیانی هه‌رێم ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌، له‌گه‌ڵ باسكردن له‌ ڕێكاره‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی بۆ ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی ئه‌و جۆره‌ نوێیه‌ی كۆرۆنا كه‌ ئێستا له‌به‌شێك له‌وڵاتانی ئه‌وروپا بڵاوبووه‌ته‌وه‌.

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک