پۆڵەتیک پرێس
سەرۆک وەزیرانی عێراق لەمیانی سەردانەکەیدا بۆ ئەوروپا، سەردانی بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیای کرد و چاوی بە ئەنجێلا مێرکڵ کەوت.
ئەمڕۆ سێشەممە، مستەفا کازمی لەمیانی سەردانەکەیدا بۆ بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا چاوی بە ئەنجێلا مێرکڵ راوێژکاری ئەڵمانیا کەوت و پێکەوە تاوتوێی بەهێزکردنی پەیوەندییە هاوبەشەکان و هەماهەنگی هاوبەشی نێوان هەردوو وڵاتیان لەسەر چەند ئاست و بوارێکی جیاواز کرد.
هاوکات، لە کۆبوونەوەکەیاندا تاوتوێیان لەسەر دۆسیە هاوبەشەکانی عێراق و ئەڵمانیا لەبارەی روبەڕوبوونەوەی تیرۆر کرد.
هاوکات، یەکێکی دیکە لە تەوەرەکانی کۆبوونەوەکەی کازمی و مێرکڵ گەشەپێدانی ژێرخانی ئابوری و تۆڕەکانی کارەبا و رۆڵی کۆمپانیا ئەڵمانییەکان لەم کەرتە و کەرتەکانی دیکە بوو.
بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە، مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق بە یاوەری چەند وەزیرێکی دیکەی وڵات، گەیشتە بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا و چاوی بە ئەنجێلا مێرکڵ راوێژکاری ئەڵمانیا کەوت.