کەرکوک.. بڵاوە بە هێزە ئەمنییەکان دەکرێت

پۆڵەتیک پرێس

لەسەر رۆشنایی هێرشەکانی ئێوارەی هەینی داعش بۆسەر هێزە ئەمنییەکانی عێراقییەکان، رۆژی شەممە ژمارەیەک هێزی ئەمنی بە پارێزگای کەرکوکدا بڵاویان پێکرا.

لەوبارەیەوە بەرپرسێکی هێزەکانی پۆلیسی کەرکوک رایگەیاند، هێزە ئەمنییەکان بە ژمارەیەک لە گوندەکانی سەر بە داقوق لە باشوری کەرکوک و شارۆچکەی رەشاد لە باشوری رۆژئاوای کەرکوک بڵاوەیان پێکراوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، رێوشوێنە ئەمنییەکان بریتین لە گەڕی ئەمنی و دانانی خاڵی پشکنینی کاتی بەمەبەستی رێگریکردن لە هێزەکانی داعش لە ئەنجامدانی هەر هێرشێکی نوێ.

وتیشی: رێوشوێنە ئەمنییەکان ئەو ناوچانەش دەگرێتەوە کە گومانی ئەوەیان لێدەکرێت هێزەکانی داعشیان تێدابێت.

ئێوارەی هەینی، چەند توخمێکی ناو رێکخراوی چەکداری داعش هێرشیان کردەسەر هێزەکانی پۆلیسی فیدڕاڵی داقوق لە کەرکوک و بەهۆیەوە کوژراوێک و دوو برینداری لێکەوتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا