پۆڵه‌تیك پرێس
سەرۆک وەزیرانی عێراق،هه‌ڵوێستی بەرامبەر ھێرشەکانی ئیسرائیل بۆسەرشوێنه جیاجیاكانی فه‌له‌ستین ده‌ربڕی و راشیگەیاند قبوڵ ناکەی ن دەست بۆ مافە مێژووییەکان لە خاکی فەڵەستین ببردرێت.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی نوسینگه‌ی مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیران عێراق ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٣ی ئایاری ٢٠٢١
بڵاوکراوەتەوە، مسته‌فا كازمی پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ مەحموود عەباس سەرۆکی فەڵەستین، ئەنجامداوە و لەمیانی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا، کازمی ئاماژەی بەوە کردووە کە وڵاتەکەی پارێزگاری لە ھەڵوێستی پێداگرانە و مێژوویی خۆی لە پشتیوانیکردنی فەڵەستین دەکات.
هاوكات كازمی ئیدانەی ت ھێرشه‌كانی ئیسرائیلی بۆسەر قودس و فەڵەستینییەکان لە غەززە کردووە و جەختیشی لەوە کردووەتەوە کە قبوڵ ناکەن دەست بۆ مافە مێژووییەکان لە خاکی فەڵەستین ببردرێت.