کازمی: ئەمریکا لە عێراق دەکشێتەوە

پۆڵەتیک پرێس

سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، لەماوەی چەند رۆژی داهاتوودا، زیاتر لە نیوەی هێزە ئەمریکییەکان عێراق بەجێدەهێڵن.

مستەفا کازمی لە ساڵیادی سەد ساڵەی دامەزراندنی سوپای عێراق رایگەیاند، لەمڕۆ بەدواوە وڵاتەکەمان نابێتە مەیدانی ناکۆکییە هەرێمی و نێودەوڵەتییەکان.

باسی لەوەش کرد، لە چەند رۆژی داهاتوودا، نیوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق دەکشێنەوە بەمەش تەنیا چەند سەد سەربازێک دەمێننەوە بۆ هاوکاریکردن لە بوارەکانی راهێنان و ئامادەکردن و چەکدارکردن و پاڵپشتی هونەری.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەم پەرەسەندنە لەسەر رۆشنایی ئامادەباشی هێزە چەکدارە پاڵەوانەکانمان و هێزە ئەمنییە جیاوازەکانمان هاتووەتەدی بۆ پاراستنی زەوییەکانی عێراق.

ئەوەشی خستەڕوو، ساڵی 2021 دەبێتە ساڵی دەستکەوتی عێراق و وتیشی: پێویستە وڵات و گەلەکەمان بگەیەنینە کەناری ئارامی.

رۆژی چوارشەممە، 6ی کانوونی دووەمی 2021، سەد ساڵ تێپەڕی بەسەر دامەزراندنی سوپای عێراق.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا