پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
سەرۆك وەزیرانی عێراق ده‌ستپێكردنی ئۆپه‌راسۆنێكی بەمەبەستی له‌ناوبردنی شانه نوستوه‌كانی داعش له قه‌زای تارمییه له باكوری به‌غدا، راگه‌یاند.
مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق سه‌ردانی قه‌زای تارمییه‌ی كرد له باره‌گای فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌كان له‌گه‌ڵ فه‌رمانده ئه‌منییه‌كاندا كۆبوویه‌وه.
بەگوێرەی راگه‌یه‌ندراوێكی نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له كۆبوونه‌وه‌ی لەگەڵ فەرماندە ئەمنییەكانی قەزای تارمییە، مستەفا كازمی رایگه‌یاندووه، پێویسته پێداچوونه‌وه بۆ ئه‌و پلانه ئه‌منییانە بكرێت كه له رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی شانه نووستووه‌كاندا جێبه‌جێ ده‌كرێت.
بەگوێرەی راگەیەندراوەكە، سەرۆك وەزیرانی عێراق رایگەیاندووە، بۆلەناوبردنی پاشماوەكانی داعش هێزی زیاتر له قەزای تارمییه بڵاوده‌كرێته‌وه.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه مسته‌فا كازمی رایگه‌یاندووه ” لەقەزای تارمییەوە ده‌ستپێكردنی ئۆپه‌راسیۆنێك به هاوكاریی له‌گه‌ڵ دانیشتوانی قه‌زاكە به ئامانجی له‌ناوبردنی شانه نووستووه‌كان راده‌گه‌یه‌نم.
وتەكانی سەرۆك وەزیرانی عێراق لەكاتێكدایە، چەند رۆژێك لەمەوپێش چه‌كدارانی داعش لەقەزای تارمییە هێرشیان كرده سه‌ر هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی و به‌هۆیه‌شە وه ژماره‌یه‌ك چه‌كداری حه‌شدی شەعبی كوژران.