پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، جاسم فه‌لاحی بریكاری وه‌زاره‌تی ژینگه‌ی بۆ به‌ڕێوه‌بردنی كاره‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه راسپارد.
لە 24ی نیسان، لەبەغدا ئاگر لە نەخۆشخانەی ئیبن خەتیب کە تایبەت کراوە بە چارەسەرکردنی تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا كەوتەوە و بەپێی ئامارەكانی وەزارەتی ناوخۆش لەئەنجامدا 82 كەس گیانیان لەدەستدا و 110 كەسی دیكەش برینداربوون، بەوهۆیەوە مستەفا کازمی دەستلەکارکێشانەوەی حەسەن تەمیمی، وەزیری تەندروستیی عێراقی پەسەند کرد.
نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆك وه‌زیران بڵاویكرده‌وه، مسته‌فا كازمی ده‌سه‌ڵاتی كارگێڕی و دارایی داوه‌ته جاسم فه‌لاحی بریكاری وه‌زاره‌تی ژینگه بۆ كاروباری هونه‌ری، بۆئه‌وه‌ی كاره‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه به‌ڕێوه‌ببات.