کازمی پابەند دەبێت بە وادەی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پێشوەختە

پۆڵەتیک پرێس

سەرۆک وەزیرانی عێراق جەختی لەوە کردەوە حکومەتەکەی پابەند دەبێت بە وادەی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پێشوەختە چونکە ئەوە داواکاری گەل و شۆڕشی تشرینە.

نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق مستەفا کازمی بڵاویکردەوە، کازمی پێشوازی لە ئەندامانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان کردووە و تێیدا جەختی لە بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پێشوەختە لە ٦ی حوزەیرانی ساڵی داهاتوو کردووەتەوە.

ئەوەش هاتووە، کازمی بە ئەندامانی کۆمسیۆنی وتووە: هەرچییەکتان پێویستە بۆ بە بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پێشوەختە لە وادەی خۆیدا، ئێستا داوای بکەن تا لە نزیکترین کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیراندا تاوتوێ بکرێن و بڕیاریان لەسەر بدرێت.

کازمی ئاماژەی بەوەش کرد، پێویستە شەو و رۆژ کار بکەین لەپێناو بەدیهێنانی سەرجەم پێداویستیەکان بۆ سەرکەوتنی هەڵبژاردن و بەڕێوەچوونی لە وادەی خۆیدا.

ئەوەش لەکاتێکدایە، لەماوەی رابردوودا چەند جارێک هەواڵی دواخستن و گۆڕینی وادەی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق بڵاوکرایەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا