حکومەت گفتوگۆ لەبارەی بودجەی ٢٠٢١ دەستپێدەکات

پۆڵەتیک پرێس

سەرۆک وەزیرانی عێراق جەختی لەوە کردەوە، لەماوەی ئەم دوو رۆژەدا گفتوگۆ لەسەر پڕۆژەیاسای بودجەی ٢٠٢١ دەکەن.

مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، رۆژی دووشەممە ٧ی کانوونی یەکەم و رۆژی دواتر گفتوگۆ لەسەر پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵی ٢٠٢١ دەکەن و ئاماژەی بەوەشکرد، کاری لەپێشینەی پڕۆژەیاساکە فەراهەم کردنی هەلی کار دەبێت بۆ دەرچووانی زانکۆ و پەیمانگاکان.

هاوکات، میدیا حکومییەکانی عێراق باسیان لەوە کرد، پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵی ٢٠٢١ لە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق گفتوگۆی لەسەر دەکرێت.

رۆژی ٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠، ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق دانیشتنی خۆی دواخست کە تایبەت بوو بە گفتوگۆکردن لەسەر بودجەی ٢٠٢١.

ئەوەش لەکاتێکدایە، ساڵانی رابردوو، لە مانگی تشرینی یەکەمدا پڕۆژەیاسای ساڵی دواتر دەنێررایە پەرلەمان و بەر لە ساڵی نوێ پڕۆژەکە پەسەند دەکرا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا