پۆڵەتیك پرێس
سەرۆک وەزیرانی عێراق لەڕێگەی نامەیەكی توندەوە داوای لە ئێران کردووە دوربكەونەوە لەپاڵپشتیكردنی میلیشیاكانی عێراق و هۆشداری داوە كەرووبەڕوویان دەبنەوە.
ماڵپەڕی سکای نیوزی عەرەبی لە زاری دوو بەرپرسی عێراقییەوە بڵاوی کردووەتەوە، مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق داوای لە سەرکردەکانی ئێران کردووە چالاكی ئەو میلیشیایانە رابگرن كە نزیكن لەئێرانەوەو هۆشداری داوە لە ئاشکراکردنی ناوی ئەو لایەنەی کە پاڵپشتیی میلیشیاكان دەکات.
سەرۆك وەزیرانی عێراق لەنامەكەدا كە بۆئێرانی ناردووە بەتوندی هەڕەشەی ئەوەی كردووە كە بەڕوونی دەزانێت كێ پشتیوانی هێزەچەكدارەكانی عێراق دەكات بۆیە ئامادەن ڕووبەڕوویان ببنەوە.
هاوكات، سیاسەتمەدارێکی باڵای عێراق رایگەیاندووە ناردنی ئەو نامەیە دوای سەردانەکەی ئیسماعیل قەئانی فەرماندەی سوپای قودس بووە بۆ بەغدا لەبەر ئەوەی لەسەردانەكەیدا لەگەڵ میلیشیا و سەرکردە سیاسییەکانی سەر بە ئێران کۆبۆتەوەو و داوای ئارامی کردووە.
ئاماژەی بەوەشكردووە، سەرۆك وەزیرانی عێراق بەتەنها ناتوانێت رووبەڕووی میلیشیاو هێزە چەكدارەكانی عێراق ببێتەوە بۆیە دەیەوێت ئەمەریكا بۆپاڵپشتیكردنی ئەوهەنگاوەی رازی بكات.