داعش هێرشی كردە سەر حەشدی شەعبی و كوژراو و بریندار هەیە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لە پارێزگای سەڵاحەدین چەكدارانی داعش هێرشیانكردە سەر حەشدی شەعبی و چەكداریان كوژراو دووانی دیكەشیان برینداربوون.

بەرپرسانی ئیداری ناوچەكە بە میدیا عێراقییەكانی راگەیاندووە، ئەو چەكدارانە لە باشوری پارێزگای سەڵاحەدین هێرشیان كردوەتە سەر بنكەیەكی چەكدارانی سەربە گروپی عەسائیب ئەهلولحەق و بەهۆیەوە چەكدارێك كوژرا و دوانی دیكەش برینداربوون.

هەرچەندە پێشتر چەندجارێك كۆنتڕۆڵكردنی تەواوی ناوچەكان و پاككردنەوەیان لە داعش راگەیەنراوە، بەڵام هێشتا لە زۆربەی ناوچەكانی ناوەڕاست و باشوری عێراق داعش ناو بەناو هێرش دەكاتە سەر هاوڵاتیانی مەدەنی و هێزە ئەمنییەكان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا