لە هەولێر چەند كەسێك لەسەر شاردنەوەی بتڵی غاز دەستگیركران

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

قائیمقامیەتی قەزای ناوەندی هەولێر لە یەكێك لە باخچەكانی نزیك هەولێر دەستی بەسەر 600 بتڵ غازی شاراوەدا گرتووە كە ویستوویانە بە نرخێكی گرانتر بیفرۆشنەوە و لەسەر ئەو رووداوەشی سێ‌ كەس دەستگیركراون.

قائیمقامیەتی قەزای ناوەندی هەولێر رایگەیاند: رۆژی چوارشەممە 20-10-2021 دوای كۆكردنەوەی زانیاریی و چاودێریكردنی یەكێك لە باخچەكانی نزیك شاری هەولێر، راستەوخۆ بەسەرپەرشتی نەبەز عەبدولحەمید، قائیمقامی هەولێر، توانرا دەست بەسەر زیاتر لە(600)بتڵ غازی ماڵاندا بگیرێت.

بەپێی راگەیاندراوەكەی قائیمقامیەتی هەولێر، مەبەست لەشاردنەوەی ئەو بتڵە غازانەی دەستیان بەسەردا گیراوە قۆرخكردنە لەنرخ و فرۆشتنەوەی بەنرخێكی گرانبووە بە هاووڵاتیان، لەسەر ئەم كەیسە سێ‌ كەس دەستگیركران و بەپێی یاسا مامەڵەیان لەگەڵدا دەكرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا