هێرشەكەی سەر فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا قوربانی لێدەكەوێتەوە

پۆڵەتیك پرێس

درەنگانی شەوی رابردوو بۆ جارێكی دیكە هێرشكرایەوە سەر بنكەی سەربازی ڤیكتۆریا لە ناو فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا و بەهۆیەوە سەربازێكی عێراقی برینداربوو.

ئاژانسەكانی هەواڵ بڵاویكردەوە، شەوی رابردوو سێ موشەك ئاراستەی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا كراون و موشەكەكان لەو بەشەی فڕۆكەخانەكە كەوتووەتەوە كە سوپای عێراقی تێدایە.

بەهۆی هێرشەكەوە سەربازێكی سوپای عێرق برینداربووە.

ناوە ناوە هێرشدەكرێتە سەر بنكە و بارەگاكانی هێزەكانی هاوپەیمانان لە عێراق و دامەزراوەحكومییەكان و ناوەندە دیبلۆماسییەكان بە ئامانج دەگیرێن.

لە14 ی ئەم مانگەشدا، لە رێگەی فرۆكەی بیفرۆكەوانەوە هێرشكرایە سەر فرۆكەخانەی نیودەوڵەتی هەولێر.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا