ژمارەیەك هەڵسوڕاوی گۆڕان وازهێنانی خۆیان راگەیاند

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لە سەر ئاستی سنوری پارێزگای هەولێر 117 هەڵسوڕاوی بزوتنەوەی گۆڕان وازهێنانیان لە گۆڕان راگەیاند و بەیاننامەیەكی ناڕەزاییان بڵاوكردەوە كە تێیدا ئاماژە دراوە بەوەی گۆڕان لە كاری رێكخراوەیی و ناوخۆی لە دەسپلین و پرنسیپی حزبی لایداوە موئسسات غایبە و چەند كەسێكی پشت پەردە بڕیار لەسەر چارەنوسی گۆڕان دەدەن.

لە بەشێكی دیكەی بەیاننامەكەدا ئەوە خراوەتە ڕوو، گۆڕان بۆ ئەوە دروست بوو شەڕی سەروەر بوونی یاسا و چاكسازی و دادپەروەری و گۆڕینی سیستەمی حكومڕانی بكات، بەڵام دروشمەكان هەموو پێچەوانەی بەرنامە سیاسیەكە بوو لە ئێستاد جیاوازی گۆڕان لەگەڵ پارتی و یەكێتی تەنها گۆڕان لە خەمی ئەوەدایە كە بتوانێ زۆرترین كەس لەحكومەت پلەی باڵایان بۆ وەرگرێت.

دەقی راگەیەندراوی هەڵسوڕاوەكانی گۆڕان

گۆڕان لەو بەرنامە سیاسی و ئەو بنەمانەی لەسەری دروست بوو لایداوە، گۆڕان بۆ ئەوە دروست بوو شەڕی سەروەر بوونی یاسا و چاكسازی و دادپەروەری و گۆڕینی سیستەمی حكومڕانی بكات، بەڵام دروشمەكان هەموو پێچەوانەی بەرنامە سیاسیەكە بوو لە ئێستاد جیاوازی گۆڕان لەگەڵ پارتی و یەكێتی تەنها گۆڕان لە خەمی ئەوەدایە كە بتوانێ زۆرترین كەس لەحكومەت پلەی باڵایان بۆ وەرگرێت.

گۆڕان لە كاری رێكخراوەیی و ناوخۆی لە دەسپلین و پرنسیپی حزبی لایداوە موئسسات غایبە و چەند كەسێكی پشت پەردە بڕیار لەسەر چارەنوسی گۆڕان دەدەن لە سەر هەڵبژاردنە ناوخۆیەكان لە دەستوری ناوخۆی گۆڕان ئاماژەی پێدراوە كە هەڵبژاردنە ناوخۆیەكان بەیەك ڕۆژ دەبێت بۆ تەواوی مەكۆكان بكرێت بەڵام بۆ ئەوەی بیانەوێت ئەو كەسانە هەڵبژێرن كە دەستەمۆی خۆیان بێت هەر ڕۆژ بۆ مەكۆیەك هەڵبژاردن ئەنجامدەدەن، بۆیە ئەمە پێچەوانەی دەستوری ناوخۆی گۆڕانە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا