پۆڵەتیك پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
نووسینگەی پارێزگاری هەولێر، ژمارەیەكی بانكی بۆ هاوكاریكردنی زیانلێكەوتووانی لافاوەكەی هەولێر بڵاوكردەوە و رایگەیاند، سەرجەم هێزە ئەمنییەكان لە ئامادەباشیدان.
نووسینگەی پارێزگاری هەولێر لە راگەیەندراوێكدا دەڵێت، دڵنیایی دەدەن بە هاووڵاتییانی سنووری پارێزگای هەولێر، هەموو هەوڵ و توانایەكیان خستووەتەگەڕ و لایەنە پەیوەندیدارەكان و هێزەكانی (ئاسایش، پۆلیس، زێرەڤانی، هاتوچۆ و بەرگری شارستانی و تەندروستی و شارەوانیەكان و ناوەندی قەیرانەكانی پارێزگا)، لە ئامادەباشی و كاركردن و بەدواداچوونی بەردەوامدان بۆ پێشهاتەكان و كاری پێویست بۆ زیانلێكەوتووان و دابینكردنی پێداویستییەكانیان.
ئەوەشهاتووە، هەركەس و لایەن و خێرخوازێك دەیەوێت دەستی یارمەتی بۆ قوربانیان و لێقەوماوان و زیانلێكەوتووان درێژ بكات، دەتوانێت لە رێگەی ژمارە حسابی( 508) بانكی منارە هاوكاری و كۆمەك و یارمەتییەكان پێشكەش بكات.