هەولێر دەروازەی پارێزگاکەی بەڕووی گەشتیاران دەکاتەوە

پۆڵەتیک پرێس_

لیژنەی ئۆپراسیۆنی باڵای پارێزگای هەولێر، لە کۆبوونەوەیەکیدا بڕیاریداوە بەشێکی دیکە لە بازار و شوێنە داخراوەکان بکرێنەوە و لە سەرەتای هەفتەی داهاتووش لە بازگەکانەوە ئاسانکاری بۆ هاتنی گەشتیار بکرێت.
ئاراس قادر خۆشناو، ئەندامی لیژنەی ئۆپراسیۆنی هەولێر بۆ رووبەروبوونەوەی کۆرۆنا رایگەیاند، “بەسەرپەرشتی فەرسەت سۆفی، پارێزگاری ھەولێر کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە چۆنیەتی باشترکردن و گەشانەوەی ئابوری و بازاڕی کاسبکاران و خەڵکی ھەولێر ئەنجامدراوە”.
وتیشی، “دوای گوێگرتن لە نوێنەرانی کەرتی تایبەت و فەرمانگە پەیوەندیدارەکان و پسپۆرانی تایبەتمەند و نوێنەرایەتی گەشتوگوزار کۆمەڵێک بڕیاری پێویست و زۆر گرنگ دران و چەند پێشنیازێک و راسپاردەیەکیش کران، کە لە ھەفتەی داھاتوو بەشێکیان دەکەونە بواری جێبەجێکردن”.
” ئەم بڕیارانە دەبێتە ھۆکارێکی زۆر باش بۆ بووژانەوەی بازار و زیاتر ئاساییکردنەوەی ژیان و کاسبی خەڵک لە پایتەخت بە تایبەت و کوردستان بەگشتی گەشانەوەیەکی بەرچاو بەخۆیەوە ببینێت” ئاراس خۆشناو، ئەندامی لیژنەی ئۆپراسیۆنی هەولێر وا دەڵێت.
بەپێی زانیارییەکانی پۆڵەتیک پرێس، لە ڕۆژی یەکشەممەی داهاتوو، 30-8-2020 ڕێگە بە چوونە ناوەوەی گروپی گەشتیاری دەدرێت بۆ پارێزگاکە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا