پۆڵەتیك پرێس
لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
لە بازاڕی داون تاونی هەولێر ئاگرێكی گەورە كەوتووەتەوە، تیمەكانی بەرگریی شارستانی بە مەبەستی كۆنترۆڵكردنی گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەكە.
كەمێك پێش ئێستا ئاگر لە بازاڕی داون تاونی هەولێر كەوتەوە و تا ئێستا كۆنترۆڵ نەكراوە.
بەپێی زانیارییە سەرەتاییەكان چەند دوكانێكی بازاڕەكە سوتاون.
ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، لەكۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایانگەیاند: شەش دوكان لەبازاری داون تاون هەولێر كە چەند كەسێك خاوەنداری دەكەن بەتەواوەتی كەلوپەكانیان سووتاوە، بەڵام هیچ زیانێكی گیانی نەبووە، تەنها زیانی ماددی بەر دوكانەكان كەوتووە.
پارێزگاری هەولێر باسی لەوەشكرد: كەمتەرخەمی لە خاوەن كۆمپانیاكە هەبوو، نەتوانراوە وەكو پێویست سیستەمی ئاگر كوژێنەوە دابنرێت، چونكە لەماوەكانی ڕابردوو سێ جار كۆمپانیاكە ئاگاداركراوەتە لە دانانی سیستەمی بەرگری شارستانی و بوونی ئاگر كوژێنەوە، بەڵام كەمتەرخەمیان كردووە، لێپرسینەوەی یاسایی لەگەڵ دەكرێت.