خاوەن یەكەكانی نیشتەجێبوونی وەرین سیتی لە هەولێر گردبونەوە

پۆڵەتیك پرێس

خاوەن یەكەكانی نیشتەجێبوونی وەرین سیتی لە هەولێر لەبەردەم دەستەی وەبەرهێنان گردبوونەوەو ڕایانگەیاند، ئەو كۆمپانیایەی پڕۆژەكەی وەرگرتووە دەیەوێت پارەی زیاتریان لێ وەربگرێت.

كاروان غەفور، بە نوێنەرایەتی خاوەن یەكەكانی وەرین سیتی لەكۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، ماوەی ١٠ ساڵە چاوەڕوانین پڕۆژەكەمان تەواو بكرێت، بەڵام لەگەڵ ئەوەی پڕۆژەكە درا بە كۆمپانیایەكی تر كەچی كۆمپانیا دەیەوێ غەدرمان لێ بكات.

ئەوەش دەخاتەڕوو، لە دیزاینی پڕۆژەكە هیچ سەوزایەك نەماوە، كۆمپانیاكەش لەبڕی تەواوكردنی خانووەكانی ئەوان كەچی دەستی كردووە بەدروستكردنی خانوەكانی خۆیان.


هاوكات موخلیس سەلیم، بەڕێوەبەری بەشی یاسایی دەستەی وەبەرهێنان لەكۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، بڕیاری تەواوكردنی پڕۆژەكەش كاتی بۆ دیاریكراوەو ئەوان پشتگیری مافەكانی كڕیاراكان دەكەن.

ئەوەشی خستەڕوو، لەماوەی ڕابردودا زیاتر لە ١٢٠ پڕۆژەیان هەڵوەشاندۆتەوە كە پڕۆژەی نیشتەجێ بوون نەبوون، كۆتایی هەفتەی رابردووش ٢٦ پڕۆژەی تریان هەڵوەشاندوەتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا