تەقینەوەكان پەیامی ئەوە دەدەن بەغدا پارێزراو نییە

پۆڵەتیك پرێس

وتەبێژی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان رایگەیاندووە تەقینەوە خۆكوژییەكانی بەغدا ، گەیاندنی پەیامێك بو كە پایتەخت پارێزراو نییە.

لیوا تەحسین خەفاجی ئاماژەی بەوەداوە ،ڕاستەوخۆ دوای تەقینەوە تیرۆریستییەكان زنجیرەیەك ڕێوشوێنی ئەمنی لەلایەن هێزەكانەوە بەشێوەیەكی نوێ گیراونەبەر، بەتایبەتی لەبەغدای پایتەخت و بەڵێنیشی داوە هەموو ئەو كەسانە دەستگیربكەن كە یارمەتی تیرۆریستانیان داوە بۆئەوەی بیاندەن بە دادگا.

وتیشی:”ئەوەی ڕوویدا پێشێلكارییەكی ئەمنی بوو، كار دەكەین بۆ ئەوەی هۆكاری ئەو پێشێلكارییە و چۆنیەتی ڕوودانی ئەو پێشێلكارییە و كێ هاوكاری ئەو تیرۆریستانە بووە بۆ ئەوەی خۆیان بگەیەننە بەغدا بدۆزینەوە.”

وتەبێژی فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان، وتیشی: داعش توانای بەرەنگاربوونەوەی هێزە ئەمنییەكانی نییە و ئەو فشارەی كە ئێمە دەیكەین بۆ سەر ئەو گروپە تیرۆریستیانە، فشاریان دەخاتە سەر، كە هەوڵی شكاندنی ئاسایش بدەن، بەڵام ئێمە ئێستا لە سەرووی كۆتاییهێنان بە بوونی چەتەكانی داعشین و ئێمە سوورن لەسەر ئەو كارە.

دوای دوو تەقینەوە خۆكوژییەكەی بەغدا كە رۆژی پێنج شەممە روویاندا و 32 كوژراوو 110 برینداریان لێكەوتەوە، داعش ئەنجامدانی تەقینەوەكانی خستە ئەستۆی خۆی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا