میلیشیاکانی ئێران ناوەند و دوکانەکانی بەغدا دەکەنە ئامانج

پۆڵەتیک پرێس
لە چوارچێوەی دەستوەردانەکانیان بۆ کاروباری ناوخۆی وڵات، میلیشیاکانی سەر بە ئێران، هەڕەشەی بە ئامانجگرتنی ناوەندە تەندروستیی و دوکانە بازرگانییەکانی بەغدا دەکەن.
میدیاکانی عێراق بڵاویان کردەوە، لەدوای نزیکەی مانگێک لە تێکدانی کۆمەڵێک هۆتێلی گەشتیاری لە بەغدای پایتەختی عێراق و ئەشکەنجەدانی ژنان، میلیشیاکانی سەر بە ئێران دەستیان کردووەتەوە بە هەڕەشەکردن لە بەشێک لە ناوەند و دوکانەکانی پایتەخت.
ئەوەش هاتووە، ئەو میلیشیایە کە خۆیان ناوناوە “ئەهل مەعروف”، هیچ شتێک نایانوەستێنێت لە تێکدانی ئەو شوێنانەی کە پێیانوایە گەندەڵی تیادا دەکرێت.
باس لەوەش کراوە، زۆرێک لە دوکانەکانی بەغدا بەتایبەت ئەوانەی خواردنەوەی کحولی دەفرۆشن، لەڕێی بۆمبی چێنراو و هەڕەشەکردن لە کارمەندانیان لەلایەن میلیشیاکانی سەر بە ئێران دەکرێنە ئامانج.
مانگی رابردوو، ژمارەیەک لە میلیشیاکانی سەر بە ئێران هەڵیانکوتایە سەر هۆتێلی جەبەل بەیروت لە ناوچەی کەرادە لە ناوەڕاستی بەغدا و ژمارەیەک کارمەندیان دەرکرد و سوکایەتیان بە چەند ژنێک کرد.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا