شاندێکی باڵای سعودیە سەردانی بەغدا دەکات

پۆڵەتیک پرێس

بەیانی رۆژی دووشەممە ٧ی کانوونی دووەم، شاندێکی باڵای سعودیە گەیشتە بەغدا و بڕیارە لەگەڵ سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراقدا کۆببێتەوە.

میدیاکانی عێراق رایانگەیاند، بەیانی رۆژی دوشەممە، شاندێکی سعودیە بە سەرکردایەتی ماجد قەسەبی وەزیری بازرگانی و وەبەرهێنانی سعودیە سەردانی بەغدای پایتەختی عێراقی کردووە و بڕیارە تاوتوێی بابەتە ئابوری و  بازرگانییە هاوبەشەکان لەگەڵ سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراقدا بکات.

هاوکات، بڕیارە تاوتوێی دۆسیەی ئەو شارە وەرزشییە بکەن کە سعودیە وەک دیارییەک پێشکەشی عێراقی کردووە و لە کۆبوونەوەکاندا گفتوگۆ لەسەر شوێنی بنیادنانی شارەکە دەکەن.

رۆژی یەکشەممە، سەرچاوەیەک بە میدیاکانی عێراقی راگەیاند، شاندێکی باڵای سعودیە رۆژی دووشەممە دەگاتە بەغدا، بەمەبەستی جێبەجێکردنی یاداشتنامەکانی لێکتێگەیشتن لەنێوان وڵاتەکە و عێراق.

ئەوەش لەکاتێکدایە، لە ماوەی رابردوودا، پەیوەندی عێراق و سعودیە بەرەوپێشچوونێکی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە و چەندین یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن لە بواری وەبەرهێنان و بوارە سیاسی، ئەمنی، سەربازی و ئابووریەکان لەنێوان دوو وڵاتەکە واژۆ کراوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا