فەڕەنسا لەبارەی عێراقەوە هۆشداری دەداتە هاوڵاتیانی

پۆڵەتیک پرێس

وەزارەتی دەرەوەی فەڕەنسا هۆشداری لەبارەی چوار وڵاتەوە دا بە هاوڵاتیانی تا بەئاگاییەوە ناڕەزایەتی بەمەبەستی پاڵپشتیکردنی سەرۆکەکەیان دەربڕن، یەکێکیش لەو وڵاتانە عێراقە.

ئەمڕۆ سێشەممە، وەزارەتی دەرەوەی فەڕەنسا هۆشداری دا بە هاوڵاتیانی خۆی لەبارەی چوار وڵاتەوە ئەوانیش عێراق، ئەندەنوسیا، بەنگلادیش و مۆریتانیا، داواشی کرد هاوڵاتیانی لەو وڵاتانە بە وریاییەوە بەرگری لە ئیمانوێل ماکرۆنی سەرۆکی وڵاتەکەیان بکەن لەدوای رووداوی کوژرانی مامۆستا فەڕەنسییەکە.

ئەم هۆشدارییەش دوای لێدوانەکەی ماکرۆن دێت کە باسی لەوەکرد، فەڕەنسا ئاڵای بڵندی عەلمانییەت هەڵدەکات و واز لە وێنەی کاریکاتێر ناهێنێت تەنانەت ئەگەر هەندێک کەسیش پێی بێزار ببن.

دوێنێ دووشەممە، چەکدارانی گروپی روبعوڵا چوونە بەردەم باڵیۆزخانەی فەڕەنسا لە بەغدا و ناڕەزایەتی خۆیان نیشاندا لە دروستکردنی وێنەی کاریکاتێری پێغەمبەری موسوڵمانان و بە هەوڵی هێزە ئەمنییەکان رێگریکرا لە دروستبوونی توندوتیژی لەبەردەم بالیۆزخانەکە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا