ئێران: واشنتۆن بەرپرسیارە لە هەر ناکۆکییەک کە لە ناوچەکە روودەدات

پۆڵەتیک پرێس

رۆژی دووشەممە، حکومەتی ئێران رایگەیاند، لە چوارچێوەی هەماهەنگی نێوان هەردوو وڵاتی دراوسێ و لە نێوەندی ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە لە ئەنجامی بەئامانجگرتنی بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لە بەغدا، پێشوازی لە شاندێکی باڵای عێراق دەکەن.

لەوبارەیەوە، وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند، شاندێکی عێراقی بە سەرکردایەتی راوێژکاری مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق، ئێوارەی یەکشەممە گەیشتووەتە تاران و هەماهەنگی بەردەوام لەنێوان بەغدا و تاراندا هەیە.

خەتیبزادە، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران جەختی لەوە کردەوە، وڵاتەکەی بەدوای گرژی و ئاڵۆزییەوە نییە لە ناوچەکە، بەڵام هەموو هەوڵێک دەدات بۆ پارێزگاریکردن لە ئاسایش و بەرژەوەندییەکانی.

ئاماژەی بەوەشکرد، تاران جەخت لە سیاسەتی دراوسێیەتییەکی باش دەکاتەوە و هەرگیز بیری لەوە نەکردووەتەوە ناکۆکییەکانی لەگەڵ هیچ لایەنێکدا بەرەو شوێنەکانی دیکە بگوازێتەوە، وتیشی: واشنتۆن بەرپرسیارە لە هەر ناکۆکییەک کە لە ناوچەکە روودەدات.

پێشتریش، چەند سەرچاوەیەکی سیاسی عێراقی جەختیان لەوە کردەوە، ئەبو جیهاد هاشمی، بەڕێوەبەری نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق سەردانی تاران دەکات و پەیامی مستەفا کازمی بۆ حکومەتی ئێران دەنێرێت.

هاوکات، بڕیارە شاندە عێراقییەکە تاوتوێی دۆسییەکانی گاز و ناکۆکی و دۆخەکانی ناوچەکە لەگەڵ ئێران بکات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا