پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
درەنگانی شەوی رابردوو چەكدارانی داعش هێرشیانكردەسەر هێزێكی حەشدی شەعبی لە شارۆچكەی تارمیە لە باكووری بەغدا و بە پێی زانیارییەكان چوار ئەندامی حەشد كوژران و هەشتی ئەندامی دیكەشیان برینداربون.
شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراق لەراگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، درەنگانی شەوی رابردو لیوای 12ی حەشدی شەعبی لەلایەن چەكدارانی رێكخراوی داعش بەئامانج گیرا و لەرێگەی قەناس و بۆمبی چێندراو هێرشیكرایان كراوەتەسەر.
ئەوەش هاتوە، لە ئەنجامی روداوەكە چوار ئەندامی حەشد كوژران و هەشتی ئەندامی دیكەشیان برینداربون، كە بەشێكیان فەرماندە و ئەفسەرن.
لەلایەكی دیكەوە بەرەبەیانی ئەمڕۆ 21/8/2021، دەستەی حەشدی شەعبی لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە كە چەكدارانی داعش هێرشیانكردووەتە سەر هێزێكی لیوای 12ـی حەشدی شەعبی لە شارۆچكەی تارمییە لە باكووری بەغدا و بەهۆیەوە چوار چەكداری حەشدی شەعبی كوژراون.
بەپێی راگەیەندراوەكەی حەشد، كوژراوەكان بریتین لە: زرغام عەدنان هانی جەنابی، جێگری فەرماندەی فەوج، عەلی كازم حاتم زیرجاوی، یوسف محەمەد كەریماوی و محەمەد حەمزە جبووری.