لافاوەكەی هەولێر وەزیری شارەوانی دەباتە پەرلەمان

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆكی لیژنەی شارەوانی وگواستنەوە و گەیاندن و گەشت و گوزار لە پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند بۆ گفتوگۆ و بەدواداچوونی چەند بابەتێك بڕیارە رۆژی یەكشەممەی داهاتوو وەزیری شارەوانی بانگهێشتی لیژنەكەمان بكەین.

لوقمان وەردی، سەرۆكی لیژنەی شارەوانی وگواستنەوە و گەیاندن و گەشت و گوزار لە پەرلەمانی كوردستان بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند: رۆژی یەكشەممەی داهاتوو بانگهێشتی وەزیری شارەوانی و گەشت و گوزارمان كردووە بۆ پەرلەمان بۆ كۆمەڵێك پرس، بەڵام یەكێك لەو بابەتانەی كە دەمانەوێت گفتوگۆی لەسەر بكەین، بابەتی لافاوەكەی شاری هەولێر و چۆنیەتی قەرەبووكردنەوەی زیانلێكەوتووانە.

لوقمان وەردی، وتی: حكومەت بڕی سێ‌ هەزار دۆلاری دیاریكردووە، بۆ قەرەبووكردنەوەی هەر خێزانێك كە زیانی بەركەوتووە، بەڵام قەبارەی زیانلێكەوتووان جیاوازی هەیە لە ماڵێك بۆ ماڵێكی دیكە، ماڵی وا هەیە زیانی زۆری بەركەوتووە، ماڵی وا هەیە زیانەكەی كەمترە، پێویستە بزانین ئەم بڕە پارەیەی حكومەت دایناوە بۆ قەرەبووكردنەوەی زیانلێكەوتووان لەسەر چ پێوەرێكە.

وتیشی: بڕیارە هەمان رۆژی وەزیری شارەوانی لە بارەی بابەتی پێوەری ئاوی ماڵان و هەمواركردنەوەی یاسای ژمارە 3 ی تایبەت بە خانووە زیادە ڕۆكان و كۆمەڵێك پرس وبابەتی دیكە لەگەڵ لیژنەی شارەوانی وگواستنەوە و گەیاندن و گەشت و گوزار لە پەرلەمانی كوردستان گفتوگۆبكات.

بەهۆی بارانبارینەوە رۆژی شەممە 30-10-2021 لافاو چەند ناوچەیەكی هەرێمی كوردستانی گرتەوە.
رۆژی پێنج شەممە 4_11_2021 پارێزگاری هەولێر قەبارەی ئەو زەرەر و زیانانەی لافاوەكەی هەولێری لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنووسیدا خستەڕوو، كۆی زیانەكان بە بڕی پێنج ملیار و 500 ملیۆن دینار تا شەش ملیار دینار دەبێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا