پۆڵەتیك پرێس:
سەرپۆش كچە بێژەرێكی روبەڕوی دادگا كردەوە لە میسر بەهۆی ئەوەی سكاڵایەكی لەسەر تۆماركراوە.
رەزوا شەربینی لە بەرنامەكەیدا لە كەناڵی سی بی سی-ی میسریدا ئەو ئافرەتانەی سەرپۆش ناكەن بە ئەهلی شەیتان ناوبردووە و ئافرەتە سەرپۆشەكانی بە باشتر لە قەڵەم داوە لە لای خوای گەورە، ئەمەش وەك هاندانێكی كەسێك كە پرسیاریكردووە لەسەر لادانی سەرپۆش و ئەو قسانەی بۆ پاشگەزكردنەوەی لە بڕیارەكەی كردووە.

بەهۆی ئەوەی ئەو ئافرەتانەی سەرپۆش ناكەن بە خراپ سەیركراون بەراورد بەوانەی سەرپۆش دەكەن، بۆیە سكاڵای لەسەر تۆماركراوە.