قوباد تاڵەبانی لە سلێمانی پرۆژەیەك رادەگەیەنێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

قوباد تاڵەبانی، لە چەند فەرمانگەیەكی سلێمانی سیستمی یەكپەنجەرەیی رادەگەیەنێت و وتەبێژی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكوەزیرانیش زانیاری لەبارەی سیستمەكەوە دەخاتەڕوو.

سەمیر هەورامی وتەبێژی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكوەزیران رایگەیاند: سبەینێ 12_3، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆك وەزیران، لە چەند فەرمانگەیەكی سلێمانی سیستمی یەكپەنجەرەیی رادەگەیەنێت.

لەبارەی سیستمەكەوە ئاماژەی بەوەكرد، یەكپەنجەرە، لەچوارچێوەی بەئەلكترۆنی كردنی كاروباری فەرمانگەكانە و بەشێكە لەپڕۆژەی خزمەت، كە بریتییە لە باشتر پێشكەش كردنی خزمەتەكانە بۆ هاوڵاتی خزمەتخواز و راییكردنی مامەڵەی هاوڵاتیان لە فەرمانگەكان بەئاسانترین شێوە و بەنەهێشتنی ڕۆتین و رێگرتن لە گەندەڵی.

ئاشكراشیكرد، قۆناغی یەكەم لە پێنج فەرمانگەی پارێزگای سلێمانی جێبەجێدەكرێت و دواتر فەرمانگەكانی تریش دەگرێتەوە، بڕیارە لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆكانیتریش ئەم پڕۆژەیە جێبەجێبكرێت.

وتەبێژی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكوەزیران رشیگەیاند، سودەكەی ئەوەیە كە هاوڵاتی خزمەتخواز لەڕێی یەكپەنجەرەوە مامەڵەكەی پێشكەش دەكات، دەرئەنجامەكەشی وەردەگرێتەوە، ئەوكاتە فەرمانبەر هەڵدەسێت بە جێبەجێ كردنی هەموو مامەڵەكە و پێویست ناكات هاوڵاتی خزمەتخواز چەند ژوورێك بكات، بێگومان ئەمەش رۆتین ناهێڵێت و كە رۆتینیش نەما بەر بەگەندەڵی دەگیرێت، ئەمەش هەمووی لەچوارچێوەی پڕۆژەی خزمەتە كە ساڵی 2013 قوباد تاڵەبانی لەگەڵ پاكێجێك لە پڕۆژەی چاكسازی و بەئەلكترۆنی كردنی كاروباری حكومەت پێشكەشی كردوون و دواتر كاریان لەسەر كراوە وەك بایۆمەتری و خزمەت و تۆماری كۆمپانیاكان و یاسای كار و بەئەلەكترۆنی كردنی بەشێك لە دامودەزگاكانی حكومەت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا