پۆڵەتیک پرێس
پردی زێڕین پڕۆژەیەکی نوێی بیناسازییە دەکەوێتە پردی گۆڵدن لە ڤێتنام نزیک شاری دا نانگ، ئەم پردە لە بەرزی 1400 مەتر لەسەروو ئاستی دەریاوە وەک قردێلەیەکی زێڕین لەنێوان دوو دەستی گەورە دروستکراوە.
دوو دەستە گەورەکە وەک کۆڵەکەی پردەکە لە بناری گردەکەوە دەردەکەون، بەپێی ماڵپەڕی”مای بێست پڵەس” درێژی پردەکە نزیکەی 150 مەتر دەبێت و بەمەبەستی زیادکردنی هەستێکی جیاواز لە گەشتێکدا گوڵی لۆبیلیای ئەرخەوانی چێندراوە.
پردی زێڕی لەمانگی حوزەیرانی 2018 کرایەوە، وێنە سەرسوڕهێنەرەکانی لە تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان لە سەرانسەری جیهان بڵاوبوونەتەوە و سەرنجی ژمارەیەکی زۆر لە گەشتیاران ڕادەکێشن، ئەم پردە بە پێکهاتەیەکی زۆر ڕەسەن دادەنرێت کە دیزاینێکی بێوێنەی لەجیهاندا هەیە، سەردانیکەران دەتوانن چێژ لەو دیمەنە سەرنجڕاکێشە وەربگرن کە دەووری گەردوونە جادووییەکەی گردەکانی پانا دەدات.