پۆڵەتیك پرێس ئامانجی كۆبوونەوەی هاوسەرۆكانی یەكێتی لەگەڵ گۆڕان ئاشكرادەكات

پۆڵەتیك پرێس:
هاوسەرۆكانی یەكێتی نیشتمانی بەمەبەستی تاوتوێكردنی پرسی لامەركەزی پارێزگاكان، لەگەڵ بەرپرسانی باڵای بزووتنەوەی گۆڕان كۆبوونەتەوە.

بەپێی ئەو زانیارییانەی لەسەرچاوەیەكی ئاگاداری سەركردایەتی یەكێتی دراوە بەپۆڵەتیك پرێس، رۆژی یەك شەممە 10ی كانووی دووەم، هەردوو هاوسەرۆكی یەكێتی لاهور شێخ جەنگی‌و بافڵ تاڵەبانی، لەشاری سلێمانی لەگەڵ بەرپرسانی گۆڕان كۆبوونەتەوە.

هەر بەپێی زانیارییەكان، كۆبوونەوەكە لەسەر راسپاردەی سەركردایەتی یەكێتی بووەو ئامانج لێی تاوتوێكردنی جێبەجێكردنی پرۆژەی لامەركەزی ئیداری بووە لەپارێزگاكانی هەرێمی كوردستان.

سەرچاوەكەی پۆڵەتیك پرێس باسی لەوەش كرد، یەكێتی سوورە لەسەر جێبەجێكردنی پرۆژەی لامەركەزی پارێزگاكان‌و لەكۆبوونەوەی سەركردایەتی یەكێتیش جەختكراوەتەوە، كە ئەگەر پرۆژەكە جێبەجێنەكرێت، هەڵوێستیان دەبێت.

ئەمە لەكاتێكدایە، پێشتر یەكێتی هۆشداری دابووە پارتی دیموكرات، كە دەبێت تا كۆتایی ساڵی 2020 پرۆژەی لامەركەزی ئیداری جێبەجێبكرێت، كە بەشێكی زۆر لەحیزبەكان پشتگیری ناوەڕۆكی پرۆژەكە دەكەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا