ڤایرۆسی كۆرۆنا ژمارەی بەكارهێنەرانی مادەی هۆشبەر كەمدەكاتەوە

پۆڵەتیك پرێس:
لەشاری سلێمانی 257 كەس پەڕاوی لێكۆڵینەوەیان بەتۆمەتی بەكارهێنان‌و بازرگانیكردن بەماددەی هۆشبەر بۆ كراوەتەوەو لەو ژمارەیەش 262 كەس دەستگیركراون، 16 ژن و 8 ئێرانی و 4 عەرەبن.

عەمیدی مافپەروەر پشتیوان بەهادین، بەڕێوبەری بەڕێوبەرایەتی ماددەهۆشبەرەكان لەشاری سلێمانی لەو بارەوە بۆ پۆڵەتیك وتی: بە راورد بە ساڵانی ڕابردوو ڕێژەی بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەر كەمبووەتەوە، هۆكارەكەشی بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە بووە، چونكە زیاتر خەڵك كەرەنتینە بووەو رێژەكەی كەمیكردووە.

بەڕێوبەری بەڕێوبەرایەتی ماددەهۆشبەرەكان وتیشی: زۆرترین ئەو كەسانەی تووشی بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەربوون، بەهۆی خراپی دۆخی ژیانیان بوووە، جگە لەوەش هۆكاری تر بووە، بەڵام بەشێكی زۆریان بەهۆی خراپی بژێوی ژیانیان بووە، هەندێكی تریش لەگەڵ كەسانێك پەیوەندییان دروستكردووە، كە نەیانزانیووە ماددەی هۆشبەر بەكار دەهێنن.

ئەو بەرێوەبەرە لەبارەی ژمارەی ئەو ژنانەی بەو هۆیەوە دەستگیكراون وتی: 16 ژن بوون‌و تەمەنی ئەو ژنانەی كە دەستگیركراون، لە نێوان 20 بۆ 25 ساڵ بووە، هەندێك لەو ئافرەتانە لەكاتی ئۆپراسیۆن دەستگیركراون، كە رەنگە سوتفە لەوێ بووبێت، هەندێكیشایان بە كارهێنەر بوون، كە ئەمە لە كاتی پشكنین دەردەكەوێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا