هه‌وڵێكی گۆڕینی نرخی خواردن و شتومه‌ك بۆ دۆلار له‌سلێمانی ڕه‌تده‌كرێته‌وه‌

پۆلەتیك پرێس :
سۆران عەبدولغەفور، بەڕێوەبەری چاودێری بازرگانی سلێمانی رایگەیاند، لەسنوری پارێزگای سلێمانی هەموو جۆرە داواكارییەكی ئەو شوێنانە رەتدەكرێتەوە، كە دەیانەوێت بەهۆی بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار نرخەكانیان لە دینارەوە بگۆڕن بۆ دۆلار.

سۆران عەبدولغەفور، بە پۆڵەتیك پرێس-ی راگەیاند، داواكاری ریستۆرانت و چێشتخانە و ڕێستۆرانته‌كان و ئەو شوێنانەی پەیوەستن بەژیانی رۆژانەی هاوڵاتیانەوە بۆ ئەوەی نرخەكانیان لە دینارەوە بكەن بەدۆلار رەتكراوەتەوه‌، لەسلێمانیش یەك شوێن ئەو كارەی كردووە پسوڵەی ئاگاداركردنەوەی لە رێگەی لیژنە هاوبەشەكانی قایمقامێتەوە بۆكراوەو نرخەكەی پێكراوەتەوە بەدینار.

ئاماژەی بەوەشكرد، لەگەڵ قەدەغەكردنی هەموو جۆرە ئاهەنگەكانی سەری ساڵ بەهۆی پەتای كۆرۆناوە كۆرۆناوە، ئەگەر هەرخاوەن كارێكیش بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار گۆڕانكاری بكات لە نرخی شت و مەكانی كە پێشتر بە دیناری عێراق بووە، رووبەڕووی سزا و داخستنی شوێنەكەی دەبێتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا